AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٩ ٢٢:٤٥

عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی:

دەسەڵاتی سعودی وەکوو سەرچاوەی داهات چاو لە خانووی خودا دەکات

دەسەڵاتی سعودی وەکوو سەرچاوەی داهات چاو لە خانووی خودا دەکات

ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ڕەخنە لە شێوەی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتی سعوودی لەگەڵ پرسی حەج، ڕایگەیاند کە ئەو سیستەمە وەکوو سەرچاوەی داهات چاو لە خانووی خودا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلموسەیرە، عەبدولمەلیک بەردەدین حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: موسڵمانان بەهۆی سنووردانانەکان، هەوڵ و لەمپەرگەلێک کە دەسەڵاتی سعوودی بۆیانی دروست کردووە ڕەنجی زۆر دەکێشین بۆ ئەنجامی ئەرکی حەج.

حوسی زیادی کرد: دەسەڵاتی سعوودی بازرگانی بە ئەرکی حەجەوە دەکات. ئەو سیستەمە هیچ مافێکی بۆ وەرگرتنی باج لە حاجییەکان نییە. ئەو تێچووەی کە سعوودیە لە حاجیەکانی دەستێنێت، تەنیا باجە و ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە ئەو ئەرکەیە و حەرامە و پێویستی بە ئەوە نییە.

News ID 50497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha